سیستەمی پەروەردە لە عێراق

سیستەمی پەروەردە لە عێراق لە ناوەندەوە جێبەجێ دەکرێت. ئەمەش کراوە بە دوو بەشەوە، سێ پارێزگا لە باکوری ووڵات شێوازو سیستەمی پەروەردەی تایبەت بە خۆیان هەیە. هەر نەتەوە و هەرێمێك ڕێکخستنی پیشە و پەروەردەی خۆی هەیە. بەم شێوەیە ئەتوانرێت لە پەروەردەی ناوەندی هەمان ئەو شتانە بەنرخانە بە دەست بهێنێت و بابەتەکان بە هەمان مەرجی پەروەردەی باڵا دەبێت.

کات و ئەرکی وەزارەتی پەروەردە لە عێراق لە ساڵی نوێوە دەبێت:

شەش ساڵ قووتابخانەی سەرەتایی و سێ ساڵ قۆناغی ناوەندی. لە کۆتای قۆناغی سەرەتایی شتێکی پێویست دانراوە، تاقیکردنەوەی کۆتایی ناوخۆ.
لە سێ پارێزگای کوردستان بەشێوەیەکی گشتی سیستەمی پەروەردە تۆزێك جیاوازتر ڕێکخراوە: لێرەدا قووتابخانەی سەرەتایی تا نۆ ساڵ و وە بە تاقیکردنەوەیەکی ناوخۆیی کۆتایی دێت.
لە دوای کۆتای هاتنی قۆناغی ناوەندی قووتابیان ئەتوانن سێ ساڵی دیکە لە قووتابخانەی ئامادەیی بخوێنن و لەوێدا بڕوانامەی ئامادەیی بەدەست بهێنن.

وە هەروەها ڕۆشتن بۆ قووتابخانەیی پیشەیی هەیە و دەکرێت.
لە قووتابخانەی پیشەیی سێ وانەی جیاواز پێشنیار دەکرێت ئەوانیش:

  • کشتوکاڵ
  • تەکنیك و کارگە
  • ئابووری

وە هەروەها لێرەدا ۲۱ بەشی تایبەت دانراوە و دابەش کراوە.
ئەو کەسەی ئەڕوات بۆ قووتابخانەی پیشەیی لە کۆتایدا بڕوانامەی پیشەیی بەدەست دەهێنێت.
لە عێراق زانکۆی حکومی و تایبەتیش هەیە. لە کۆتایدا و لە کۆتایی ساڵی ۱۹٨۰ کان بەشێکی گەورە لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو لێکۆڵینەوەی زانستی بنیات نرا.
خشتەی وانەکان لە زانکۆکان دیاری کراوە و کۆرسە پێشنیار کراوەکان زۆر کار لەسەر پراکتیکی ناکات.
لە عێراق لەم ووڵاتەدا، ڕێژەیی لە دایك بوون زۆر زیادە و وە بەتایبەتی ڕێژەیەکی زۆر لە گەنجان و نەوجەوانان دەژین، داخوازیەکی زۆر و وە بوونی کەمی کوڕی لە پێشنیاری ( پیشە )فێربوون و پەروەردەدا.

 

Quellen