باشی بۆ زانینی خێزانی پەنابەران

پێشنیاری ڕۆژانە

پێشنیاری ڕۆژانە چەندین چالاکی جیاوازە کە ڕۆژانە لە دوای تەواو بوونی دەوامی خوێندنگە دەکرێت. وە کورتکراوەی ئەو ووشەیەش ئەمەیە ( GTA ) واتە پێشنیاری تەواوی ڕۆژ. قووتابخانە ئامادەیی و بنەڕەتیەکان ئەتوانن لە پۆلی پێنجەمەوە تا پۆلی دەیەم پێشنیاری ڕۆژانە پێشکەش بکەن. منداڵان دوای تۆمارکردنی ناویان ئەتوانن بەشداری بکەن.

پێشنیارەکان بۆ نموونە بریتین لە پێکەوە کارکردن، شانو، زمان، وەرزش

وانەی ئایین و ڕەوشت

وانەی ئایین یاخود ڕەوشت دوو وانەی پێکەوە بەستراون. ئەتوانرێت لە نێوان پێشنیارەکان لە قووتابخانە هەڵبژێردرێت. مەزهەبی کاتۆلیک یان پرۆتستانت ، لە ئەگەرەکانی شازەکان و هەروەها ئاینەکانی دیکە. ئەو منداڵانەی، کە لە وانەکانی ئاین بەشداری ناکەن، ئەڕۆن لە وانەی ڕەوشت بەشداردەبن.

دایکان و باوکان دیاری دەکەن، کە منداڵەکەیان لە وانەی ئاین یاخود وانەی ڕەوشت بەشداری بکات. لەدوای تەمەنی چواردە ساڵی ژیان خوێندکاران ئەکەوێتە سەر خۆیان چی وانەیەك هەڵبژێرن.

خێزان ـ وە پەروەردەی خێزانی

خێزان و پەروەردەی خێزانی بەستراوەتەوە بە یاسای قووتابخانە و وەك ئەرکی قووتابخانە.

ئامانج ئەوەیە، کە خوێندکاران لە ڕاستی بابەتەکانی بایۆلۆجی و ڕەوشت ، کەلتور و بابەتە کۆمەڵایەتیەکان و ڕەگەزی مرۆڤەکان ئاشنا بکرێن. خوێندکاران بۆ چۆنیەتی پەیوەندییە مرۆڤایەتیەکان و پێکەوە ژیان و خێزان دروست کردن ئامادە دەکرێن.

خەرجی قووتابخانە و کەرەستەکانی فێربوون

وانە ووتنەوە لە خوێندنگە حکوومیەکان بە خۆڕاییە.کتێب و حاسیبەش بە خۆڕایی دەدرێت. ئەم کەرەستانە پەیوەندی بە قووتابخانەوە هەیە. لەکاتی خراپ بوون و وونکردنی ئەو کەرەستانە دانەیەکی دیکە دەدرێت لە جێگەی.

کەرەستەکانی دیکەی، وەك پێنوس و پارچە ، دەفتەر یان جلوبەرگە وەرزشیەکان دەبێت دایکان و باوکان خەمی بخۆن و بیکڕن.

جەزادان و ئامانجی ڕێکخستنی خوێندکار

به مەبەستی دڵنییابوون لە فێرکردن ، ئەکرێت خوێندکاران جەزا بدرێن ( ئامانج بۆ ڕێکخستنی خوێندکار):

  • جیاکردنەوە لە وانە یان لە پۆل
  • ڕەفتارێکی نابەجێ و دووبارەکردنەوەو باش نەکردنی  کورت کردنەوەی کات زوو ڕۆشتنە دەرەوە لە قووتابخانە.( تاوەکو چوار حەفتە) . منداڵان پێویستە لەم کاتەدا سەربەخۆ ناوەڕۆکی وانەکان فێربکرێن. ئەنجامەکان ئەبێت ڕۆژانە بدرێت بە قووتابخانە. منداڵ پێویستە واز لەو خوێندنگەیە بهێنێت و بڕوات بۆ خوێندنگەیەکی دیکە.
  • هەڕەشەکردن و بەکارهێنانی هێزی جەستەیی ڕێگەپێنەدراوە.

لەپێش جێبەجێکردنی سزاکە دەبێت لەگەڵ هەریەک لە منداڵەکە و دایک و باوکی قسەبکرێت. ئەرکی خوێندن و فێرکردن بەردەوام دەبێت لەسەر سزادانەکە.

بەشداریکردنی دایکان و باوکان

دایکان و باوکان بۆیان هەیە و دەبێت لە پەروەردە و فێرکردن لە قووتابخانە بەشداربن. لەگەڵ ئەوەدا دایکان و باوکان لە کاتی "کۆبوونەوەی دایکان و باوکان" پۆلێک بەشداری بکەن. ئەم کۆبوونەوەیەی هەموو دایکان و باوکان دووجار لە ساڵێکدا دەست پێدەکات ( بە زۆری لە مانگی سێبتەمبەر ۹ و مارس ۳ دەبێت).