سیستەمی پەروەردە و فێرکردن لە ئەفغانستان

بەڕێوەبرنی پەروەردە و خوێندن لە ئەفغانستان لەلایەن حکومەتی ناوەندەوە ڕێکخراوە.
وەزارەتی پەروەردە بۆ بەرەو پێش چوونی مەرجەکانی پەروەردە و فێربوون و دابین کردنی دڵنیایی لە شێواز و ڕێکخستنی پەروەردەدا.
بۆ پەروەردەکردنێکی زۆرباش وەزارەتی پەروەردە بەرپرسیارە. تاوەکو ساڵی 2011 لە ئەفغانستان هیچ شێوازێکی پەروەردەی پیشەیی و درێژەدان بۆ بوارێکی تایبەت بوونی نەبوو. لە هیچ جێگایەکی ئەو ووڵاتە شتێک بوونی نەبوو بە ناوی فێرکردنی پیشە و پەرتوکی فێرکردن.

کارگەکانی ڕاهێنان و کاری دەستی بە شێوزی هونەری و دانایی ڕاهێنانەکان ئەنجام دەدەن. ئەم ڕاهێنانە هیچ ڕێکخستنێکی تێدا نیە، وە هیچ مەرجێکیان نیە بۆ وەرگرتن، وە هەروەها هیچ یاسایەک نیە بۆ ئەوەی کە ئەم ڕاهێنانە چەند ئەخایەنێت و هیچ تایبەتمەندییەکی گرنک لە ناوەڕۆکدا نیە.

پەروەردەی ئیسلامی لە دار ـ الحفظ دەبێت   ( پۆل ۱ تا  ۱۲) . دوای بڕینی ئەو قۆناغە بە سەرکەوتووی لە پۆلی ۱٤ دا بڕوانامەی باڵا بەدەست دەهێنێت لە پەروەردەی ئیسلامی.

لە ئەفغانستان یاسایەکی چاودێری پەروەردە هەیە لە ۷ بۆ ۱۳ ساڵان.

دەستوری پەروەردەی ئیسلامی لە ئەفغانستان بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

  • پەروەردەی گشتی: پۆلی ۱_۱۲ ( پەروەردەی بنەڕەتی ۱، پەروەردەی دووەم ۱، پەروەردەی دووەم ۲)، چاودێری قووتابخانە ۹ ساڵ دەخایەنێت.
  • پەروەردەی ئیسلامی  پۆلی ۱ _۱٤ ( پەروەردەی ئیسلامی بنەڕەتی وە درێژەدان بە پەروەردەی ئیسلامی)
  • پەروەردەی پیشەیی پۆلی ۱۰ _ ۱٤ ( بناغەی پەروەردەی پیشەیی، پەروەردەی پیشەیی باڵاتر، پەروەردەی مامۆستایی)

پەروەردەی باڵا لە ئاستی باڵا و زانکۆدا خۆی لە دوو سەرچاوە دەبینێتەوە : بەکالۆریۆس و ماستەر.

سیستەمی پەروەردەی ئەفغانستان لە ساڵەکانی شەڕی ناوخۆدا هەڵوەشایەوە. کچان و کوڕان لەو کاتەی کە حکومی تالیبان هەبوو بۆیان نەبوو لەو بوارە دەرکەون. لە ساڵی ۲۰۰۱ جارێکی دیکە وەزارەتی پەروەردە بنیات نرایەوە. لەگەڵ ئەوەشدا تا ئێستا حکومەتی کابوڵ سەرکەوتوو نەبووە. باشکردنی بناغە و بنیاتنانەوە وە هەروەها چاودێری و کۆنتڕۆڵ لەسەر تەواوی ووڵات براوەبوو. لەبەر ئەوە تائێستاش کەمووکورتی هەیە لە پرۆگرامەکانی خوێندن و فێرکردن ، دامودەزگاکانی پەروەردە ، ئامێرەکان، پێویستیەکانی مامۆستاو قووتابخانە، هەروەها کارمەند و ئەوانی دیکە.

Quellen
  • Education Law of Islamic Republic of Afghanistan, 2008
  • Deutsche Gesellschaft für Intenationale Zusammenarbeit (GIZ), 2016
  • World Data on Education, 2010/11
  • Afghanistan: Education for All 2015 National Review
  • Deutsche Gesellschaft für Intenationale Zusammenarbeit (GIZ), 2016)
  • Afghanistan: Education for All 2015 National Review
  • Committee on Education and Skills Policy, An Overview: Technical-Vocational Education and Training in Afghanistan
  • Bildungsministerium Afghanistans
  • Deutsche Gesellschaft für Intenationale Zusammenarbeit (GIZ), 2016