سیستەمی پەروەردە لە ئێران

لە ئێران خوێندن ئەرکە بە پێی مادەی ٨ ی ئەو ووڵاتە ، لە ٦ بۆ ۱٨ ساڵ .1 قووتابخانەی گشتی و زانکۆکان بە خۆڕایی. خوێندنگە و زانکۆ تایبەتەکان ئەتوانرێت لەسەر ئەرکی خۆت بخوێنیت.2
لە ئێران چەندین دەرفەت بوونی هەیە کە منداڵ بۆ دایەنگە یاخود باخچەی ساوایان بنێرێت، پاشان قووتابخانەی سەرەتایی دەست پێ دەکات کە ٦ ساڵ دەخایەنێت.3,4 پاشان قۆناغی دووەم دێت کە دەتوانرێت لە پێشدا بڕیاری ئەوە بدەیت کە بۆ بڕوانامەی زانکۆ دەتەوێت بخوێنیت ، لەگەڵ ئەوە دەتوانرێت زۆر ئاراستەی جیاواز هەبێت، وە هەروەها بوونی ئەوەش هەیە کە بۆ پیشەیەک بخوێنیت چ بە شێوەی زانستی وە چ بە شێوەی کرداری و پراکتیکی.5 فێربوونی پیشە بە زانستی لەگەڵ ئەڵمانەکان لە قۆناغی بنەڕەتیدا دەکرێت، لێرەدا تاقیکردنەوەیەکی کۆتای دەبێت کە بەدوایدا قۆناغی ئامادەیی دێت و کە پێویستە بۆ خوێندنی زانکۆ. فێربوونی پیشە بە کردار و پراکتیکی لەگەڵیدا نمرەی قۆناغی ئامادەیی دێت. سیستەمی پەروەردە لە ئێران لە ساڵانی کۆتایی چاکسازی زۆری تێدا کراوە.6

پێش قووتابخانە : لەسەر خواست

قووتابخانەی سەرەتایی: لەگەڵ تەمەنی ٦ ساڵی پێویستە منداڵان لە قووتابخانە ناونووس بکرێن. خوێندنی سەرەتایی ٦ ساڵ ئەخایەنێت. لێرەدا بە دڵنیاییەوە وانەکانی بیرکاری و جوگرافیا، مێژوو ، ئایین، زمان دەوترێتەوە.7

قووتابخانەکانی دیکە: لە دوای هەر چاودێری و گرنگی و بایەخدانێکی خوێندکار دەتوانن ئاڕاستە جیاوازەکانی پەروەردە و فربوون هەڵبژێرن:

فێربوونی پیشە تیۆرییەکان

  • بیرکاری ـ بەشە تەکنیکیەکان
  • کشتوکاڵ و بەشەکانی سروشتناسی
  • ئەدەب و ووێژە و کۆمەڵناسی

فێربوونی پیشەکانی تەکنیک و کارە دەستیەکان

  • زانستی کشتوکاڵ
  • لقی تەکنیکی
  • ئەندازیاری

تاقیکردنەوەی کۆتایی ( کێبڕکێ): بەکارهێنان و وەرگرتنی ماف بۆ خوێندن لە زانکۆ. تەنها باشترین تەواو کردووەکان دەتوانن کورسیەکی خوێندن بەدەست بهێنن لە کۆی نزیکەی (۱۷۰,۰۰۰(8,9

سیستەمی نمرە

لە ئێران ئەتوانرێت لە هەر تاقیکردنەوەیەك لە نێوان ۰ تاوەکو ۲۰ بەدەست بهێنرێت. لێرەدا سفر خراپترینە وە ۲۰ یش باشترین نمرەیە. بۆ باشترینەکان پێویستە بەلایەنی کەمەوە ۱۰ نمرەت هەبێت.10,11

کێشە چاوەڕوانکراوەکان

  • لە کەرەستەکانی خوێندن ، ئەکەوێتە سەر ئاستی بەڕێوەبەری خێزان کە کێ بێت ، ژنی ماڵەوە دایک بێت یان پیاوی ماڵەوە باوك.12
  • جیاکردنەوەی ڕەگەزەکان لە قووتابخانە و لە ناو زانکۆ.13
  • وانەکان تاڕادەیەک لە نێوان ڕەگەزەکان جیاکراوەتەوە، بۆ نموونە کارەکانی ناوماڵ و پیشەیی بەرگدووری بۆ ژنان و وە کارگە و پیشە کارەباییەکان بۆ پیاوان.
  • فێربوونی وەرزش هەیە ، بەڵام بە تەواوی پشت گوێ خراوە، خێزانەکان ئەتوانن منداڵەکانیان بۆ وانەی وەرزش نەنێرن
  • ئەو وانانەی پەیوەندی بە سێکس و ڕەگەزەوە هەیە قەدەغەیە.
  • چاودێری دەوڵەت هەیە لەسەر کەرەستەکانی خوێندن.
  • ووتنەوەی وانەی ئایین بە شێوازێکی توند و وانەکانی قورئان، لە پۆلی ۱ وە تاوەکو تەمەنی ۹ ساڵی.
  • دژایەتی کردن دژی ئاین و مەزهەبەکان لە قووتابخانە ، بۆ نموونە مەزهەبی سوننی.14

فێربوونی ناڕەسمی

  • زانکۆ تایبەتیەکان کە لە جیهاندا بەگشتی دانی پێدانانرێت وەك زانکۆی ڕەسمی، لەبەر ئەوەی تەنها خوێندکارە ناچالاکەکان بۆ ئەوێ دەڕۆن، وە خێزانەکانیان بۆ فێربوونی پیشە پارە ئەبێ بدەن.
  • لە ناو کۆمەڵگادا دژایەتیەکی بەرچاو هەیە دژی ئەو دەستورە توندە ئیسلامیەی ووڵات ، بە تایبەتی لە ناو زانکۆکان.15
  • جوانکاری و نینۆک بۆیاخ کردن و هتد.. لە قووتابخانە قەدەغەکراوە.

پاریا ـ خوێندکارێکی منداڵی ئێرانی ئەگێڕێتەوە

ئەوکاتەی کە منداڵ بووم پێم وابوو کە ئەتوانم تەنها دوو ئیش ئەنجام بدەم ، لەبەر ئەوە کیمیازان و فیزیازان. چونکە باوکم کیمیازان بوو، من دەمویست ببمە فیزیازان، لەگەڵ ئەوەدا تۆزێک جیاواز بین، بەڵام نەمدەزانی فیزیا یاخود کیمیا چیە. لە ۱۰ ساڵی دا دەمویست ببمە شانۆکار، بەڵام دوای ماوەیەکی کورت پەیوەست بووم بە مۆسیقاوە و لەو کاتەوە دەمەوێت بە دڵنییاییەوە کاری موزیک بکەم، جاز یان ڕۆک. لەم کاتەدا من لە قووتابخانەیەکی مۆسیقام لە ئێران لە پۆلی ۱۱. ساڵێک پێش ئەوەی بێم بۆ ئەڵمانیا لەوکاتەدا سەرقاڵ بووم بە خوێندنەوە ، لە پەیمانگا بۆ مۆسیقا و سەما لە کۆڵن.

Quellen

1 http://www.uis.unesco.org/DataCentre/Pages/country-profile.aspx?code=IRN&regioncode=40535. 24.08.2016. 09:13.
2 L’Iran: http://www.wes.org/ca/wedb/iran/firedov.htm. 27.08.2016. 11:46.
3 Porsche-Ludwig M., Gieler W., Bellers J. (2013): Handbuch Sozialpolitiken der Welt: Politik: Forschung und Wissenschaft. Berlin:LiT Verlag. S.237.
4 Informationen zum Bildungswesen Iran. http://anabin.kmk.org/bildungswesen.html? tab=first&land=126. 27.08.2016. 12:25. 5 Gieler,Jürgen Bellers (2013) : Handbuch Sozialpolitiken der Welt: Politik : Forschung und Wissenschaft. LiT-Verlag:Berlin. S.237.
6 https://www.bq-portal.de/de/db/berufsbildungssysteme/5515. 24.09.2016. 10:55.
7 Country Profile: Unesco: Iran. http://www.uis.unesco.org/DataCentre/Pages/country-profile.aspx? code=IRN&regioncode=40535. 27.08.2016. 12:04.
8 http://www.uis.unesco.org/DataCentre/Pages/country-profile.aspx? code=IRN&regioncode=40535. 24.08.2016 10:06.
9 Farhad Moradzadeh (2011): Iranische Jugendliche im Kulturkontakt: Eine Untersuchung über die relevanten Verhaltensformen im Kontext der Herkunftsfamilie. Universität Hamburg: Hamburg. S. 119.
10 http://citeseerx.ist.psu.edu/viewdoc/download? doi=10.1.1.456.1554&rep=rep1&type=pdf#page=263. S.265.!!
11 Umrechnungstabelle der Notensysteme. https://www.tf.uni-freiburg.de/studium/pruefungen/ anerkennung/anerkennung_umrechnungstabelle.pdf. 27.08.2016. 12:15.
12 Informationen zum Bildungswesen im Iran. http://anabin.kmk.org/bildungswesen.html? tab=first&land=126. 27.08.2016.12:19.
13 http://www.uis.unesco.org/DataCentre/Pages/country-profile.aspx? code=IRN&regioncode=40535. 24.08.2016. 10:45.
14 Orientalische Gartenlust Persien - Die Erfindung des Paradieses. http://www.arte.tv/guide/de/ 051602-001-A/orientalische-gartenlust?autoplay=1. Minute: 27:50.
15 Hellen Vaziry (2006): Kongress Frauen in Naturwissenschaft und Technik. citeseerx.ist.psu.edu/viewdoc/download?doi=10.1.1.456.1554&rep=rep1&type=pdf#page=263. S. 268.
16 Ute Reichel (1999): Wissensproduktion und Wissensverlust am Beispiel der Landfrauenforschung in der Islamischen Republik Iran. Berlin: Humboldt-Universität. S.1.
17 Ramin S. Moschtaghi (2010): Die menschenrechtliche Situation sunnitischer Kurden in der Islamischen Republik Iran: Beiträge zum ausländischen öffentlichen Recht und Völkerrecht Vol. 212. Springer-Verlag: Berlin Heidelberg. S.395.
18 http://www.spiegel.de/unispiegel/studium/studentinnen-in-iran-bist-du-fleisch-oder-katera- 773067.html. 29.08.2016. 09:08.