یاساکانی خوێندنگە و جۆری خوێندنگە

گرنگترین یاساکانی پەروەردە و فێرکردن لە حکوومەتی سەربەخۆی زاکسن

یاساکانی پەروەردە و فێرکردن لە هەرێمی زاکسن بەم شێوەیە نوسراوە، کە هەموو تازە پێگەشتوان لە هەرێمی زاکسن مافی خۆیان هەیە لە فێرکردن و بنیادناندا. ئەوە ئاساییە، کە ئەو منداڵانە لە کوێوە هاتوون یاخود باری دارایی خێزانەکان چۆنە.

  • پەروەردەو بنیادی قووتابخانە دەکرێت بە ئاراستەی گەشەسەندنی خوێندکاران بێت لە ناو کۆمەڵگەدا.
  • هەر قووتابخانەیەک بەرنامەو پلانی خۆی دادەڕێژێت و لە بنەڕەتدا بەرنامەکانی مامۆستاش دەگرنە خۆ.
  • لەهەموو پۆلەکان نابێت لە ۲٥ خوێندکار زیاتر هەبێت.

ئەرکەکانی پەروەردە

ئەرکی پەروەردە واتە، کە هەموو منداڵان و نەوجەوانان، لە هەرێمی زاکسن دەژین، دەبێت بڕۆن بۆ قووتابخانە. لە دوای هەر تەمەنێك خوێندکاران فێردەکرێن لە قووتابخانەی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی یان خوێندنگەی پیشەیی.
ئەرکی پەروەردە لە قووتابخانەی سەرەتاییەوە تاوەکو ناوەندی و دواناوەندی نۆ ساڵ دەخایەنێت. ئەرکی پەروەردە بۆ قووتابخانەی پیشەیی سێ ساڵ درێژە ئەخایەنێت.
خێزانەکان دەبێت خەمی ئەوە بخۆن، کە منداڵ بڕوات بۆ قووتابخانە. خێزانەکان دەبێت کەرەستەکانی خوێندن دابین بکەن و خەمی بخۆن، کە منداڵ پێویستیەتی. کە ئەمانە لە خۆدەگرێت کەرەستەی نووسین، جلوبەرگی وەرزش، جلوبەرگی حەمام..هتد. خێزانەکان دەبێت جلوبەرگی خاوێن و خواردن و خواردنەوەیەکی باش و (بەبێ هیچ شوشەیەك) بدەن بە منداڵەکەیان.

جۆرەکانی قووتابخانە

قووتابخانەی سەرەتایی

قووتابخانەی سەرەتایی بنەڕەتێکە بۆ قووتابخانە و قۆناغەکانی دیکە. لە قۆناغی یەکەم فێربوون بە شێوازی یاریکردن و داهێنان کردن دەبێت. منداڵان دەبێت بتوانن سەربەخۆ فێربن.

لە پۆلی ۱ ـ ٤

قووتابخانەی ناوەندی

لە قووتابخانەی ناوەندی مەرجەکانی خوێندنی فێربوونی پیشە بەدەست دەهێنرێت. لە قووتابخانەی ناوەندی ئەتوانرێت دوو بڕوانامەی جیاواز بەدەست بهێنرێت. لە سەرووی پۆلی ۷ ەوە خوێندکاران ئەتوانن تواناکانیان دابەش بکەن. یان ڕۆشتن بۆ قۆناغێك کە " بڕوانامەی دواناوەندی"  بەدەست دێت، یان قۆناغێك کە " بڕوانامەی ئامادەیی " بۆ زانکۆ بە دەست دێت.

لە دوای پۆلی ۹ وە بڕوانامەی ناوەندی بە دەست دێت . لە دوای پۆلی ۱۰ وە ئەتوانرێت بڕوانامەی ئامادەیی بەدەست بهێنرێت. هەر بڕوانامەیەك بەدەست دەهێنرێت بەستراوەتەوە بەوەی، کە تا چەند نمرەکان باش و چی جۆرە تاقیکردنەوەیەك ئەنجام دەدرێت.

لە پۆلی ٥ ـ ۱۰

ئامادەیی

ئامادەیی لێرەدا خوێندن و پەروەردەی گشتی پێویست دەکرێت.ئامانج بۆ ئامادەکردن لەسەر بەدەست هێنانی خوێندنی باڵا ( ئامادەیی/ فێربوونی گشتی). لە ئامادەیی وانەکان بە زۆری بە شێوازی کۆرس ڕێك دەخرێت.

لە پۆلی ٥ بۆ ۱۲

تێبینی بۆ گۆڕینی قووتابخانە ( پێشنیارکردنی شێوازی پەروەردەکان):

لەدوای قۆناغی سەرەتایی قووتابی دەڕوات یان بۆ قۆناغی ناوەندی یان بۆ ئامادەیی. قۆناغی سەرەتایی ئەوە بە هەموو قووتابیەك دەدات کەچی پەروەردەیەك پێشنیار دەکات. پێشنیارەکان بەستراوەتەوە بە توانای قووتابیەکەوە.لەسەر داواکاری منداڵەکەیە کە دواتر یەکێك لە پۆلەکانی ٥، ٦ یان ۱۰ پێشنیاربکات. پاشان دەتوانێت بڕیارێکی نوێ بدات، کە قووتابی بۆ قۆناغی دواناوەندی یان ئامادەیی ئەتوانێت بگۆڕێت .

قووتابخانەی پیشەیی

ئەگەر تازەپێگەشتوان بزانن لە دوای بەدەستهێنانی بڕوانامەی قووتابخانە ، چی پیشەیەك  ئەیانەوێت فێرببن، ( cv) ئەنووسن بۆ فێربوونی پیشەیەك. فێربوونی پیشە بەزۆری دەستپێ ئەکات لە کارگەیەکی ڕاهێنان و لەگەڵ قووتابخانەی پیشەیی.قووتابخانەی پیشەیی تازەپێگەشتوان ئەتوانن لەگەڵ ئەوەدا بڕوانامەیکی قووتابخانە لە قووتابخانەی ناوەندی، دواناوەندی یان ئامادەیی بەدەست بهێنن.چی بڕوانامەیەکی قووتابخانە ئەبێت هەبێت ، بەستراوەتەوە لەسەر هەڵبژاردنی پیشەکە.
قووتابی ناڕوات بۆ ئامادەیی، ئەمە ئەرکە تاوەکو تەمەنی ۱٨ ساڵی ژیان کە بڕۆن بۆ قووتابخانەی پیشەیی ( ئەرکی قووتابخانەی پیشەیی). لە قووتابخانەی پیشەیی ئەبێت ڕاهێنراوەکان ( قووتابیەکان) بەتایبەت لەسەر پیشە فێربکرێن.

قووتابخانەی پیشەیی نزیکەی ۳ ساڵ دەخایەنێت.