پلانەکانی خوێندکار

لە پلان و خشتەی خوێندکار لەسەر هەموو بەشەکان بۆ ساڵێکی خوێندن لە خشتەیەکدا ڕێکخراوە. بۆ باشترین لێکۆڵینەوە زۆرینەی بەشەکان بە شێوەی کورت کراوەی داڕێژراوە. هەفتە دەست پێ دەکات لە ڕۆژی دووشەمەوە وە کۆتای دێت بە ڕۆژی هەینی. لە بەرامبەر ئەوەدا دانراوە لە بەشی سەرەوە لەلای چەپەوە لەسەر پلانەکانی خوێندکار لە کاتژمێری یەکەم.
پێش دەست پێ کردنی خوێندن لە یەکەم وانەوە لە قووتابخانە چەند ڕوونکردنەوەو ئاگادارییەک هەیە بۆ دایکان و باوکان. لەوێدا دەکرێت قسە لەسەر پلان و خشتەی خوێندکار و شتە تایبەتیەکانی دیکە دەکرێت.
لە خشتەکانی خوارەوە بە نموونەوە ڕوونکراوتەوە، کە خشتەی خوێندکار بە چی شێوازێکە و چۆن خۆی دەگۆڕێت لەگەڵ پۆلە جیاوازەکاندا.
گرنگترین ووشە کورت کراوەکان لە خشتەکانی خوێندکار و دەفتەری ئەرکەکانی ماڵەوە ئەمانەن :

  • Ma/Mathe – بیرکاری
  • D/Deu – ئەڵمانی
  • Sp – وەرزش
  • Mu – مۆسیقا
  • Ku – هونەر
  • Wk – نەخشە و نیگار
  • Eng – ئینگلیزی
  • Fra – فەڕەنسی
  • Rus – ڕووسی
  • Su – وانەی فێرکاری
  • Ge – مێژوو
  • Re/Rel – وانەی ئایین
  • Eth – ڕەوشت
  • Ph – فیزیا
  • Ch – کیمیا
  • Bio – بایۆلۆجی، احیاء
  • Geo – جوگرافیا
پۆلی ۳
  • ۲٦ کاتژمێر ( هەرجارە ٤٥ دەقە) وانە ووتنەوە
  • وانە ووتنەوەی زۆر لەسەر وانەکانی زمانی ئەڵمانی و بیرکاری
  • یەکەمین زمانی بیانی ئینگلیزی
  • لێرەدا : ڕەوشت لە جێگەی وانەی ئاین (خێزانەکان بڕیار دەدەن لە قووتابخانەی سەرەتایدا سەبارەت بەو وانەیە)
  • وانەکانی زانستە سروشتیەکان ئەنجامدانی بەشێوازی کرداری و بەکارهێنانی : درەخت و ئامێرەکانی وانە ووتنەوە
  • هیچ ژمارەیەکی پۆل نیە . وانە ووتنەوە زۆربەی کاتەکان لە یەک پۆلدا دەبێت، جگە لە وەرزش و کشتوکاڵ و هونەر.
پۆلی ٨ی بنەڕەتی
  • وانە ووتنەوەی زیاتر،۳٤ کاتژمێر
  • لە پاڵ زمانی ئینگلیزی، هەروەها زمانێکی دیکەی بیانی، فەڕەنسی. چی زمانێکی دیکە پێشنیار کراوە بەستراوەتەوە بە قووتابخانەوە.
  • کەمتر وانەی زمانی ئەڵمانی، وەک پۆلی سێیەم.
  • وانەی_ تایبەتی ( پرۆفیسۆر) ئەتوانرێت هەڵبژێردرێت، دوای پێشنیاری خوێندنگە، تەنها لە قۆناغی بنەڕەتی
  • وانەکانی زانستەسروشتیەکان، کیمیا، فیزیا، زیندەوەرزانی، جوگرافیا
  • وانەی ئایین، خوێندکار ئەتوانێت لەسەروی تەمەنی ۱٤ ساڵیەوە خۆی بڕیار بدات، کە وانەی ڕەوشت یاخود وانەی ئاین هەڵبژێرێت.
  • وانەی مێژوو، مێژوو، ئەفسانە
  • فێربوونی زانستی کۆمپیوتەر ( ڕێکخستنی کۆمپیوتەر)
  • هیچ ژمارەیەکی پۆل نیە، بەڵام وانە ووتنەوە هەرجارەو لە پۆلێک دەبێت.
پۆلی ۹ قووتابخانەی پیشەیی
  • ٤۰ کاتژمێر وانە ووتنەوە
  • کاتی دەست پێکردن و کۆتایی هاتنی لە ستونی لای چەپەوە دیاری کراوە
  • ژمارەی پۆلەکان لە تەنیشت کاتژمێری وانە ووتنەوەکان خراوەتە بەر چاو، وە دەکرێت هەرجارە و وانە لە پۆلێکەوە بۆ پۆلێکی دیکە لەو قووتابخانەیە بگۆڕێت.
  • کاتەکان بەگشتی خراوەتەڕوو، چوارشەمە ۹ و ۱۰ کاتژمێر ، وەرزش و ڤیدیۆ
  • لەپاڵ زمانی ئینگلیزی زمانی ڕووسی دووەمین زمانی بیانی دەبێت
  • ئەو وانانەی پەیوەندییان بە ئیش و کارەوە هەیە: ت ،کا ( تەکنیک لە کارکردن)، تەکنیک/ بنیاد( تەکنیک لە بواری بیناسازی)، ئا ، قا ( یاسا و قانوی کارکردن)
  • کاتەکانی پشوو خراوەتەڕوو، لەم کاتەدا دەبێت هەموو خوێندکاران لەقووتابخانە بن و ئەتوانن ئەرکەکانی ماڵەوە کە پێیان دراوە پیاچونەوەی پێدا بکەن. ئەو منداڵانەی تۆزێک گەورەترن لە سەروی ۱٨ ساڵ بە زۆری بۆیان هەیە لە چواچێوەی قووتابخانە بڕۆنە دەرەوە