دەفتەری ئەرکی ماڵەوە

لەم دەفتەرەدا ئەوە هەیە کە، خوێندکار چی ڕاهێنانێك بۆ چی وانەیەک ئەبێت ئەنجام بدات. هەروەها ئەکرێت تەواوی بەشداری کردنەکانی دایك و باوکی تێدا بێت. ڕاهێنانی ماڵەوە، موعد، تێبینی و کەرەستە پێویستەکان هەمووی لێرەدا دیاری کراوە. دایکان و باوکان ئەبێت ڕۆژانە پێداچوونەوە بە دەفتەری ڕاهێنانەکاندا بکەن. هەموو حەفتەیەك لە پەڕەیەکی ئەم دیوو ئەو دیوو تێدا دانراوە. ئەرکەکان، بۆ نموونە ، چوارشەمە وانەی زمانی ئەڵمانی تێدا دانراوە، پێویستە تا ئەوکاتە تەواو بکرێت. بۆ ڕۆژێك زیاتر لە چەند ڕاهێنانی ماڵەوە دانراوە، پێویستە کاتی زیاتری بۆ تەرخان بکرێت بۆ تەواو کردنیان.

Stunden لەبەشی ڕاست و چەپی هەر لاپەڕەیەکدا هەموو ڕۆژێک کات و وانەکان دەبینرێت. وە هێما کورتکراوەکان لێرەدا ئەتوانن بخوێننەوە و بزانن

Datum لە بەشی سەرەوەدا بەروار و ڕۆژەکانی تەواوی حەفتەی تێدا دانراوە.

Montag بۆنموونە دووشەمە : کاتژمێری یەکەم پشوو، لێرەدا خوێندکار پێویستە دوای ۲ کاتژمێر ئامادەبێت لە قووتابخانە. هەموو ڕاهێنان و چاوپێکەوتنەکان( موعد) لەم ڕۆژەدا ژمێردراوە، لەو شوێنەی کە دەستنیشان کراوە.

Aufgabe Arbeitsheft هێماکانی وەكو بۆ نموونە " AH S.27 N 2 a, b" پیشان دەدرێت، کە ڕاهێنانێک تەواو کرابێت. لێرەدا قۆناغ بە قۆناغ ڕوون دەکرێتەوە، کە ئەو ووشە نهێنیە مانایی چیە:

  • AH واتە دەفتەری بەکارهێنان لە قووتابخانە.
  • S کورتکراوەیەکە هێمایە بۆ لاپەڕەکان( کتێب یان دەفتەر).
  • 27 ژمارەی لاپەڕەکان پیشان ئەدات، لە کوێ ڕاهێنانەکان هەیە.
  • N واتا ژمارە ، وەك ژمارە 2 لە لاپەڕەی ناوبراو بەوشێوەیە.
  • A,B بە مانای ئەوەدێت ، کە تەنها ئەو دوو ڕاهێنانە کە بە ژمارە ناونراوە ئەنجام بدرێت!

Abkürzungen چەند هێما و کورتکراوەیەکی دیکەی گرنگ بۆ کەرەستەکانی مامۆستا:

  • B بۆ ئاماژەکردن بە کتێب دانراوە
  • LB بۆ ئاماژەکردن بە کتێبی دەرس دانراوە
  • AB بۆ ئاماژەکردن بە "وەرەقەی ڕاهێنان" دانروە. کەچەند کاغەزێکە، بەشێوەیەکی جیاواز دابەش دەکرێت.

Zettel کاتەکانی وەکو نمایشێکی وەرزشی یاخود گەشت و گوزار هەندێکجار بە شێوازێکی جیاواز ڕائەگەیەنرێت.

Noten چەند هێماو کورتکراوەیەکی دیکەی گرنگ ، کە ئەبێت بیزانن:

  • "LK" دانراوە بۆ "توانای پێداچوونەوە" ( تاقیکردنەوەیەکی کەم بە نووسین و قسەکردن).
  • " KA" دانراوە بۆ "ڕاهێنانی ناو پۆل" ( تاقیکردنەوەیەکی درێژخایەن لەسەر کاغەز).
  • "Unt" دانراوە بۆ " ئیمزاکردن" لەو جێگەیە پێویستە بەڕێزت بەڵگەکان و بابەتەکان پێداچوونەوەی پێدا بکەیت و ئیمزای لەسەر بکەیت.
  • "Ber" دانراوە بۆ " ڕاستکردنەوە (تصلیح) " لەوێدا دەبێت منداڵەکەت هەڵەکان لە ناو ڕاهێنانێک یاخود لەو شوێنەی پێداچونەوەی پێداکراوا ڕاست بکاتەوەو تەواوی بکات.

rote Notizen ئەو تێبینیانەی بە پێنووسی سوور نوسراون ، لەلایەن مامۆستای پۆلەوە بەزۆری دێن. ئەمانە چەند تێبینی و زانیاریەکن لەسەر هەڵسوکەوت و سلوکی منداڵ، نەبوونی کەرەستەیەکی خوێندن یاخود پەیام و داواکاریە لە دایك و باوك.