FAQ

فێربوونی زمانی ئەڵمانی _منداڵەکەم هاندەدرێت و ئەکرێت زوو فێری زمانی ئەڵمانی ببێت!

ئاواتی زۆرێك لە خێزانە پەنابەرەکان ئەوەیە ، کە منداڵەکانیان بە خێرایی لە قووتابخانە بە ئامانجەکانیان بگەن، هەروەها بەو مانایەی کە ئەکرێت بەزووی فێری زمانی ئەڵمانی ببن چی بە قسەکردن چی بە نوسین.
چۆن دەکرێت منداڵ بە خێرای زمانی دووەم فێر ببێت ، ئەمەش پەیوەندی بە کۆمەڵێك فاکتەرەوە هەیە.
لە پاش دوو تا سێ ساڵ لە قووتابخانە منداڵان دەتوانن بەشێوەیەکی زۆر باش بە ئەڵمانی قسە بکەن وە بە شێوەیەکی تەواویش دەتوانن بخوێننەوە و بنوسن.
تکایە ئەوەش بزانن کە منداڵە ئەڵمانەکانیش لە پۆلی یەکی سەرەتاییەوە فێری زمانی ئەڵمانی دەکرێن بە ووشە و نووسین وە فێری زمانی دایك دەبن کە زمانی ئەڵمانیە.
منداڵانی گەورەتر لە تەمەنەکانی ( 10_16) ساڵ بە شێوەیەکی گشتی پێویستییان بەکاتی زیاتر هەیە (3_6) ساڵ تاوەکو زاڵبن بەسەر زمانی ئەڵمانی، لێرەشدا هەندێك جار حاڵەتی شاز بەدی دەکرێت.

ئەوەت لە یاد بێت ، کە سانسۆری زمانی ئەڵمانی خۆی دەبینێتەوە لە قسەکردن بە شێوەیەکی ڕەوان ، هەروەها ڕێنوس و ڕێزمان و ( شێوازی نووسین) زانین . کە ئەمانە هۆکاری سەرەکین لە فێربوونی زمانی ئەڵمانی .
بگەڕێن بە دوای شک و گومانەکان، وە گفتوگۆ بکە لەگەڵ مامۆستایانی منداڵەکەت ، بۆ ئەوەی زانیاری زیاتر لەسەر منداڵەکەت وەرگریت و ئاگاداری ببیت.
منداڵەکە مەخەرە ژێر فشارەوە بۆ فێربوونی شتەکان ، باشترین ڕێگا بۆ ئەوەی هەر منداڵێك فێری ببێت ئەوەیە کە ئەو بابەتە بەخۆشی و خۆشحاڵییەوە فێر ببێت نەك بە زۆر و فشار. خەمی ئەوە بخۆ کە خێزانەکەت بە زووی فێری بابەتەکان ببن و بە دانانی چەند مەرجێکی باش بۆیان ، وەك پەیداکردنی کار بۆ ژیانی خۆی ، هەروەها کارکردن لە کەشێکی تەواو ئارام و لەبار وە ئامادەکردنی سەرجەم پێداویستیەکان بۆ ئەو کارە.
پشتیوانی بە بۆ هاوڕێیەتی لەگەڵ منداڵانی ئەڵمان. کە ئەمەش زۆر زۆر هاوکاری منداڵەکەت دەکات بۆ فێربوونی زمانی ئەڵمانی .

گەڕانەوە