FAQ

پێشنیارو و تێبینی دیکە ـ چۆن بتوانم منداڵەکەم بە شێوازێکی زۆرباش بپارێزم، چی پێشنیارێک گرنگی هەیە لەو پێشنیارو و تێبینیانە؟

لەگەڵ بوونی زۆرێك لە پێشنیارەکانی قووتابخانە منداڵەکەت پێویستی بە هاوکاری و پاڵپشتی ئێوە دەبێت، نەك بە تەنها لە ڕێکخستنە گشتیەکان بەڵکو لە پێویستیەکانی قووتابخانە، دەفتەر ،پەرتوک..هتد (سەیرکردن، پشکنینی لیستی بابەتەکانی خوێندنگە) ، وە بە تایبەتی چاودێری بکە لە ڕووی ڕەوشت و هەڵسوکەوتەوە.
پیشاندانی ئەو شتانەی کە بایەخی هەیە بۆ منداڵەکەت لە قووتابخانە، هەروەها هەموو ڕۆژێك پرسیار لە منداڵەکەتان بکەن و لێی گەڕێن بابەتەکان بۆ بگێڕێتەوە کە ئەو ڕۆژە لە خوێندنگە فێربووە. بە ئارامی لەگەڵ منداڵەکەت بەردەوامبە ئەگەر هاتوو لە جاری یەکەم نەیویست هیچ بڵێت. ئەکرێت لە جارەکانی دیکە گۆڕانکاری بەسەردا بێت. وە لەگەڵ ئەوەشدا زۆر چالاکی دیکە بوونی هەیە، کە منداڵەکەت هەستیان پێ دەکات.
لە ڕاستیدا منداڵەکەت ئەتوانێت لەگەڵ بوونی پێداویستیەکان کارەکانی بە جوانی ئەنجام بدات بەبێ هیچ داواکاریەکی باشتر یان هەر شتێکی دیکە. وە بە ئەنجامدانی خزمەتێکی زۆرباش.
لە ئەڵمانیا پەندێکی گونجاو جوان هەیە دەڵێت " بەبێ هەوڵدان، هیچت دەست ناکەێت".

گەڕانەوە