FAQ

دەسەڵات و توانا_ پێم وایە کەوا کوڕەکەم شتەکان بە ڕێک و پێکی لە مامۆستاکەی وەرناگرێت، لەم حاڵەتەدا چی ئەتوانم ئەنجام بدەم؟

منداڵ ئەڵێت" من نامەوێت ئەم شتە ئەنجام بدەم " مامۆستا ئەڵێت " ئەو نایەوێت ئەو شتە ئەنجام بدات، ئەو چی پێویستە"
دایکی ئەڵێت " من نازانم چی بکەم، بۆ ئەوەی کوڕەکەم گوێ لە مامۆستاکەی بگرێت"
باوك لە کۆتایدا هەوڵی خۆی دەدات.
پاشان وە بەڕاستی ئەتوانرێت زۆربەی هەموو ئەو کێشەو حاڵەتانە چارەسەر ببێت، کە ئێمە بە هەندێك لە خێزان و دایکان و باوکانی پەنابەر دەڵێیین.
بۆ مامۆستایانی ئەڵمان کێشەیەکی سەرەکیە ، کە خوێندکاران لەگەڵ مامۆستایان بەشداری نەکەن و هان نەدرێن بەشداری بکەن لە پۆلدا.
بە تایبەتی زۆرجار ئەو کێشانە لە نێوان مامۆستایان و نەوجەوانان و تازەپێگەشتوانی پەنابەر لە تەمەنەکانی (10_16) دەبینرێت.
ئەگەر بێت و خێزان و مامۆستاو بەڕێوەبەری خوێندنگە پێکەوە هاوکاربن ، ئەوا ئەو منداڵە وای لێدێت کە ئەرکەکانی بە باشی ئەنجامبدات و سەرکەوتووبێت.
نابێت بە شێوازێک کار بکرێت، ک بە خراپ بشکێتەوە بەسەر قووتابیدا، هاوکاری و هەماهەنگی بە شێوازێك کە ئەو منداڵە لەو تەمەنەدا بتوانێت وەری بگرێت نەك قورس کردنی شتەکان لەسەری.
جەخت کردنەوەی بەڕێزت وەك باوك یان دایك، ڕێزگرتن لە منداڵەکەت بە جۆرێك کە کچان و ژنانیش وەك پیاوان مافیان هەیە.
 گفتوگۆ بکە لەگەڵ مامۆستایانی منداڵەکەت بۆ دۆزینەوەی ڕێگایەکی گونجاو بۆ کێشەکان، ئەگەر هاتوو ئەو کێشانەت زانی. گرنگە کە منداڵەکەت ئەوە تێبگات، کە هەموو مامۆستایان بێ جیاوازی ڕێزیان لێ بگرێت.
وەکو نموونە بۆ منداڵەکەتی بهێنەوە، هەرکەسێك، ئاساییە چی کچ چی کوڕ سڵاو لە یەکتر بکەن و پێکەوە دانیشن و قسە بکەن، ئەمە لە خوێندنگەکانی ئەڵمانیا هەمیشە گرنگە و بایەخی پێدراوە.

 

گەڕانەوە