FAQ

خواردنی قووتابخانە _ من ڕەزامەندنیم لەگەڵ خواردنی قووتابخانە ، ئەو خواردنە حەڵاڵ نیە.

خواردن لە خوێندنگەکانی ئەڵمانیا بەگشتی لە خواردنگە گەورەکان دروست دەکرێت و دەهێنرێت ، لەبەر ئەوەیە گومان دەکرێت کە حەڵاڵ بێت و داواکاری زۆری نیە، لەگەڵ ئەوەشدا زۆربەی خواردنەکان پێکدێت لە بابەتەکانی سەوزە و دانەوێڵە، ئەگەر تۆی بەڕێز تێبینیت لەسەر ئەوە هەیە، ناوی منداڵەکەت تۆمار مەکە بۆ خواردنی نیوەڕۆ لە خوێندنگە، بەڵام لە ماڵەوە ئاو و خواردن بە منداڵەکەت بدە لە دەفرێکی پلاستیک لەگەڵ خۆی بیبات بۆ قووتابخانە، وە دەتوانیت هەموو کێشەکان لەگەڵ مامۆستایانی منداڵەکەت باس بکەیت لە ( ڕۆژی دایکان و باوکان) و ئەو ڕۆژانەش کە سەردانی مامۆستایان دەکەن باس لەسەر هەموو بابەتەکان بکەن، هەمان شت و هەمان ناڕازی بوون لەلای هەندێك لە منداڵانی ئەڵمانیش هەن سەبارەت بە جۆری ئەو خواردنانە، بۆ ئەم مەبەستەش چارەسەری پێویست کراوە و دەکرێت هەمیشە.

گەڕانەوە