FAQ

کاتی قووتابخانە_ منداڵەکەم لە قووتابخانە زوو ئەگەڕێتەوە لە کاتژمێر (12) بۆ ماڵەوە. بۆچی دەوامی قووتابخانەکان درێژ ناکرێتەوە بۆ کاتژمێر (4) ی دوای نیوەڕۆ؟

لە قووتابخانە سەرەتاییەکاندا نزیك (4) کاتژمێر وانەیان پێ دەوترێتەوە، سیستەمی خوێندنگەکانی ئەڵمانیا بەستراوەتەوە و پەیوەندی بە ئاستی تەمەنەکانەوە هەیە و دەرفەت و بواری زیاتریش دەدرێت بە منداڵان،
لەبەر ئەوە ژمارەی کاتەکانی ڕۆژانەی خوێندن بە باشی ڕێکخراوە.
لەسەروی پۆلی پێنجی سەرەتاییەوە، کاتەکانی خوێندن زیاد دەکرێت بۆ نزیك (30) کاتژمێر لە هەفتەیەکدا. هەروەها لە پۆلی (10) وە کاتەکان زیاتر دەکرێت و بە جۆرێک بۆ هەر ڕۆژێك (7) وانە یان زیاتر.
یەکێک لە هەرە شتە گرنگەکان بۆ فێربوونی بابەتەکان ( ئەرک و واجباتی ماڵەوەیە) کە زۆر یارمەتی دەرە بۆ فێربوون ، وە پێویستە بەڕێزتان زۆر بە جدی و تەرکیزەوە هاوکاری منداڵەکەتان بکەن، وە هەمیشە سەیری ئەرکەکانی بکە کە مامۆستا لە قووتابخانە پێی داون. هەوڵبدە کەشێکی خۆش و لەبار بۆ منداڵەکەت بڕەخسێنە و بە شێوازێك کە بتوانێت بە ئارامی و بەباشی کارەکانی ئەنجام بدات ، وە پاشان ئەرکەکانی تەماشا بکە و کە ئایا هەستاوە بە ئەنجامدانی ئەرکەکانی، وە دوای ئەمانە ئیمزایەك لەسەر ئەرکەکانی بکە وەك ئەوەی بەڕێزت هاوکاری منداڵەکەتی لە ماڵەوە، وە لەسەر بەڕێزتان ئەرك و واجبە کە ئەو بابەتانە بە منداڵەکەت دراوە لە ماڵەوە بخوێنەوە و ئاگاداری ببن.

گەڕانەوە