FAQ

شێوازی وانە ووتنەوە ـ من پێم وایە کە وانە ووتنەوە دەبێت کار لەسەر رێکخستنی خوێندکاران بکات ، چۆن بتوام ئەو کاریگەرییانە بزانم؟

لە ئەڵمانیا هەر مامۆستایەك لە ڕووی یاساییەوە گرەنتی ئەوەی وەرگرتووە کە ئازادە لە شێواری پەروەردە و فێرکردن، لەبەر ئەوە هیچ پێویست ناکات خەمی ئەوەت هەبێت سەبارەت بە شێواز و بەکارهێنانی وانە ووتنەوە لەگەڵ مامۆستای منداڵەکەتدا، ئەگەر پێت وایە، کە منداڵەکەت بە تەواوی بابەتەکان فێرنابێت و منداڵەکەشت لەو ڕوەوە پێی وایە کە لە قووتابخانە تەنها دەبێت یاری بکات، بۆیە بەڕێزت دەبێت داوای چاوپێکەوتن بکەی لەگەڵ مامۆستایەکی گونجاو بۆ گفتوگۆ کردن لەسەر ئەو بابەتە.
وە ئامادەیی ئەوەت تێدا بێت کە ئەو گفتوگۆیە ئەنجامبدەیت و مامۆستا گوێت لێ دەگرێت، بەڵام لەسەر شێوازی وانە ووتنەوە گفتوگۆی لەگەڵدا مەکە و لەسەر حەزو ویستی خۆت شێوازی وانە ووتنەوەی پێ مەڵێ.
ئەبێت منداڵان هەمیشە ئەو حەزەیان لابێت کە بەشداری لە وانە ووتنەوەدا بکەن، لە پۆلی یەکی سەرەتایدا ئەمە لەلای زۆر منداڵ هەیە، وە بە تێپەڕبوونی ساڵ ئەو گوڕوتینە لەلای خوێندکار بە خێرای کەم دەبێتەوە، بۆیە ئەبێت داواکاری و مەرجەکان مسۆگەر بن. کە ئەوەش کاریگەری و ئاسەواری لەسەر هەموو منداڵێك نابێت.

لە بنەڕەتدا بەو شێوەیە. قەدەغەیە کە مامۆستایانی ئەڵمان بۆ بەرژەوەندی خۆیان هەندێ شت ڕەتبکەنەوە، بەکارهێنانی هێز وەك ( لێدان) بۆ فێربوونی منداڵ هەموو ئەمانە ڕێگە پێنەدراوە، بەڵام ئەکرێت شێوازی فێرکردن و ڕێکخستن لە هەندێ کاتدا

گەڕانەوە