FAQ

پشتگیری و پاراستن _ چۆن بتوانم مامۆستایانی منداڵەکەم بە باشترین شێوە هاوکاری بکەم؟

ئەوەی گرنگە ئەوەیە بەڕێزتان تێبگەن، کە کە هەموو مامۆستایان هەریەکە و بە شێوازێك وانەکانیان دەڵێنەوە ،ئەمەش چەند هۆکارێکی جیاوازی لە پشتە، مامۆستای بەشی بیرکاری ئەبێت شێوازێکی دیکەی وانە ووتنەوەی هەبێت و جیاواز لە مامۆستای وەرزش و هونەر، بەڵام لە هەمووی گرنگتر ئەوەیە کە هەر مامۆستایەك زانیاری و شێوازی مامەڵەکردن و یاساکانی خۆی بە خوێندکار بگەیەنێت، بەو شێوەیە وانە و بابەتەکان سەرکەوتوو دەبن، لە کاتێکدا ڕەنگە مامۆستایەك شێوازی مامەڵەی لە هەمووان باشتر بێت و باشتر زانیاریەکان بگەیەنێت.
لە زۆربەی پۆلەکاندا (20_30) خوێندکار هەیە، وە هەر قووتابیەك تایبەتمەندی و سیفاتی جیاوازی خۆی هەیە بۆ فێربوون، بەڵام ئەبێت هەموو خوێندکاران تاقیکردنەوە ئەنجام بدەن، خوێندکار ئەبێت لەم تاقیکردنەوانەدا سەرکەوتووبێت، لەبەر ئەوەش مامۆستایان دەبێت خەمی ئەوە بخۆن، کە خوێندکار دەبێت سەرکەوتوو بێت، تۆی بەڕێز ئەبێت تێبینی ئەوەش بکەیت، کە ئەمە لە شەش پۆلی جیاوازدا لە ڕۆژێکدا دەکرێت کە بۆ هەر مامۆستایەك نزیکەی (150_200) خوێندکارە، وە ئەمەش بە دڵنییایەوە کارێکی ئاسان نیە بۆ مامۆستا .
لە کاتی بوونی هەر کێشەیەك بۆ هەندێك لە وانەکان لەسەر تۆی بەڕێز پێویستە بە خێرای کاتێك دیاری بکەیت لەگەڵ مامۆستای ئەو وانەیە و قسە بکەی لەسەر ئەو کێشەو گرفتانە.

گەڕانەوە