FAQ

ناوەڕۆکی وانە ووتنەوە _ بە خۆشحاڵیەوە ئەمەوێت ئەوە بزانم کە منداڵەکەم فێری چی دەکرێت لە خوێندنگە.

تکایە چاودێری هەموو پەرتوک و بابەتەکانی قووتابخانەی منداڵەکەت بە لەگەڵ سەرجەم کەرەستەکانی دیکەی کە پەیوەستە بە خوێندنەوە ، هەروەها بە منداڵەکەت بڵێ کە بابەتەکانت بۆ ڕوون بکاتەوە ، ئەگەر چی بەڕێزت تۆزێک لە زمانی ئەڵمانی شارەزابیت. وە هەوڵ بدە بەو کەمەش هاوکاری منداڵەکەت بیت.
وە لە پرۆگراماکانی خوێندن وانەی ئایین ڕۆڵ و گرنگیەکی بەرچاوی هەیە، کە منداڵەکەت لە قووتابخانەدا دەکرێت لەسەر ئاینی ئیسلام زانیاری پێ بدرێت، پاشانیش دەتوانێت کە چی هەڵبژێرێت و ناوی خۆی لە چیدا تۆمار بکات، لە کاتێکدا ئەگەر پێویستی بەوە نەبوو ، ئەوا منداڵەکەتان وانەکانی ڕەوشتی فێردەکرێت.
لە قووتابخانەکانی ئەڵمانیا جەخت لەسەر ئاینە جیهانیەکان دەکرێت و زۆر گرنگی و بایەخی پێدەدرێت، هەر لەبەر ئەوە منداڵەکەشت گرنگی و بایەخی ئاینەکانی بۆ ڕوون دەبێتەوە و فێر دەبێت، لە تەمەنی (14) ساڵی دا منداڵەکەت بڕیار دەدات کە چی جۆر و وانەیەکی ئاینی دەخوازێت، ئەتوانێت هەڵیبژێرێت بە پێی یاساکانی پەروەردە و فێرکردن.
ئەوەتان لە بیر بێت کە خوێندنگەکانی ئەڵمانیا لەسەر ڕێڕەو و پرۆگرامەکانی مەسیحیەتە، بەڵام هەموو دینەکان ئازادی و گرنگی خۆیان هەی.

گەڕانەوە