FAQ

ئاکار و هەڵسوکەوتی یەکسان ـ بەلامەوە گرنگە کە منداڵەکەم لە قوتابخانە شتەکانی بەباشی بۆ بەڕێوەبچێت. چۆن ئەتوانم ئەوە بزانم کە قوتابخانە هاوکاری منداڵەکەم دەکات ؟

بەڕێزتان سەردانی قووتابخانە بکەن و هەواڵی منداڵەکەتان بپرسن، لە ڕۆژی کردنەوەی قووتابخانە و ئەو ڕۆژانەی کە بۆ دایکان و باوکان دانراوە ، لەم ڕۆژەدا هیچ وانەیەك ناوترێتەوە، بەڵکو لەم ڕۆژەدا خوێندنگە بەرنامە و پرۆگرامەکانی خوێندن دەخاتە ڕوو. تۆی بەڕێز ئەتەوێت زانیاری زیاتر بزانیت دەربارەی ئەرکەکانی قووتابخانە و شارەزای وەرگرتن ، کەواتە لەم داخوازییە بەشداری بکە لەگەڵ سکرتێری خوێندنگەکە و گفتوگۆیان لەگەڵ بکە. وە لەوێدا دەتوانن پێت بڵێن، کە چی شتێکت بوێت و بۆت ئەنجام دەدرێت، لە ناساندنی مامۆستایانی دیکە یان هەر بابەتێك.
لەهەر ساڵێکی خوێندن دووجار چاوپێکەوتن لەگەڵ دایکان و باوکان ئەنجامدەدرێت وە چەند کاتێکی دیکەش بۆ قسەکردن لەگەڵ مامۆستایان، کە بەڕێزتان ئەتوانن بەشداربن تێیدا.
ئەگەر تۆی بەڕێز هەرشتێکت لەلادا دروست بووە، کە منداڵەکەت کێشەی هەیە لەگەڵ هەندێك لە مامۆستایان یان لەگەڵ هەندێ خوێندکاری دیکە وە ئازارو ناڕەحەت دەکرێت، لەبەر ئەوە تکایە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بکە بە مامۆستای سەرپەرشتیار یان هەوڵبدە لەگەڵ مامۆستای وانەکەیدا گفتوگۆ بکەیت. ئەگەر دڵنیابوویت لەوەی کە هیچ گۆڕانکاریەك لەو بابەتە ڕووی نەداوە کە قسەت لەسەر کردووە، تکایە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بکە بە بەڕێوەبەری قووتابخانەکە.
هەموو منداڵێك بە درێژای ژیانی لە قووتابخانە کەم تا زۆر فێری بابەتەکان ئەبێت، لە ڕاستیدا بەشداربووان هیچ ڕۆڵێکی وانابینن. وە ئەو ئەرکە بە تەنها دەبێت لە ئەستۆی مامۆستایان کە ئەبێت زۆر بە بەرپرسانە کارەکانیان ئەنجام بدەن، کە ئەوان زانیاریەکان بە تەواوی بگەیەنن.
لینکی ئه‌م بابه‌ته

گەڕانەوە